"ئەوەی لەسەر شانی منە، دڵسۆزی، بەدواداچوون، بەردەوام خەمخواردن"

سمکۆ سالار: ئەزموونی رابردووم هاوکار دەبێت لە سەرکەوتن لە کارەکانمدا

964+

شۆڕش قادری

قایمقامە تازەکەی هەڵەبجە رایگەیاند، بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەدواداچوون بۆ کێشە و کەموکوڕییەکانی هەڵەبجە دەکات و ئەزموونی رابردووشی، هاوکار دەبێت لە سەرکەوتن کە کارەکانیدا.

سمکۆ سالار قایمقامی نوێی ناوەندی هەڵەبجە دوای دەستبەکاربوونی بە 964ـی وت، پێشتر لە بواری کارگێڕیدا کاری کردووە و ئێستاش بەڵێن دەدات، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەدواداچوون بۆ کێشە و کەموکوڕییەکانی هەڵەبجە بکات.

هیواشی خواست بە هاوکاری سەرجەم لایەن و فەرمانگەکان، هەڵەبجەیەکی زۆر گەورەتر لەوەی ئێستا دروست بکەن.

سمکۆ سالار ئاماژەی بەوەشکرد کە نزیکەی 23 ساڵە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناحیەی بیارە و خورماڵ و بەمۆ و سیروان و هەڵەبجەش بەرپرسیارێتی هەبووە و ئەوەش دەتوانێت هاوکار بێت بۆ سەرکەوتن کە پۆستەکەی ئێستا.

سمکۆ سالار ئەمڕۆ چوارشەممە 30.4.2025 وەک قایمقامی هەڵەبجە بەوەکالەت دەستبەکار بووە و چووە شوێنی نوخشە ناسیح پارێزگای ئێستای هەڵەبجە.

سمکۆ سالار وەک قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە بەوەکالەت دەس...

سمکۆ سالار وەک قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە بەوەکالەت دەستبەکاردەبێت