هەناردەکردنەوەى نەوت تەوەرێکە

حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە و دوو تەوەر تاوتوێدەکات

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە و بەگوێرەى کارنامەکەى، دوو تەوەر تاوتوێدەکرێت.

بەگوێرەى کارنامەى کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی دوا پێشهاتەکانى پەیوەندیدار بە گفتوگۆ و دانوسانەکانى تایبەت بە دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی دەرەنجامى کۆبوونەوەى نێوان هەردوو حکومەتى هەرێمی کوردستان و فیدراڵ لە بەروارى 19ـى نیسانى 2025 لە بەغدا، دوا کۆبوونەوەى هاوبەشى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لە 20ـى نیسانى 2025 بە ئامادەبونى بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرى سامانە سروشتییەکان لەبارەى گفتوگۆکانەوە راپۆرتێک دەخاتەڕوو.

رێکخستنەوەى دامەزراوەى بەڕێوەبردنى خانەنشینیى گشتى لە هەرێمى کوردستان یەکێکی دیکەیە لەو تەوەرانەی کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا تاوتوێ دەکرێت.

عەزیز ئەحمەد: بانکەکە زیانی بە فەرمانبەرانی هەرێمی کور...

عەزیز ئەحمەد: بانکەکە زیانی بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە