شیرینى ناو خەڵک بوو

دوو ساڵ بەسەر مەرگى عەریف حەمەتاڵ تێدەپەڕێت

964+

وریا فەتاح

دوو ساڵ لەمەوبەر و لەشەوى 29 لەسەر 30ـى 4ـى 2023، ئەکتەرى دیارى کوردستان بە جەڵتەى دڵ کۆچى دوایى کرد.

حەمەتاڵى گەردەلول شیرینى ناو خەڵک بوو، ناوى تەواوەتى هادى مەحمودە و ساڵى 1970 لەگەڕەکى سابونکەرانى سلێمانى، لەدایکبووە.

دواى کۆچى حەمەتاڵ، بەهار عوسمانی خێزانی و دوو کچەکەی، کە خۆی پێی دەوتن کەروێشکەکان، بە تەنیا مانەوە.

عەریف حەمەتاڵ لە هەر سێ بەشەکەی درامای گەردەلوولدا کاراکتەرێکی دیار بوو، بڕیاربوو بۆ بەشی چوارەمیش بەشداری بکات، بەڵام مەرگی کەوتە پێش بەرهەمهێنانی ئەو بەشەوە.

لە لێدوانێکى پێشوتردا، جەلیل زەنگەنە دەرهێنەری دراماکە، بە 964ـى وتبوو،” ئێستاش دوا قسەکانم لەگەڵ هادی بیر ماوە، وەک ئەوە بوو دڵی خەبەری دابێت”.

هادی مەحمود تاوەکو کۆچی دوایی کرد بە ئاواتەوە بووە خان...

هادی مەحمود تاوەکو کۆچی دوایی کرد بە ئاواتەوە بووە خانوویەکی هەبێت