بۆ پێنج وڵات قەدەغە کرا

بڕیاری رێگەگرتن لە هاتنی کرێکارانی بیانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق، لەمەودوا رێگە نادرێت کرێکارانی پێنج وڵات لە عێراق کار بکەن، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونێکی 964 ئەم بڕیارە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، رێگری لە هاتنە ناوەوەی كرێكارانی پێنج وڵات دەکرێت، کە پێکدێن لە كرێكارانی وڵاتانی سووریا، ئێندۆنیزیا، پاكستان، بەنگلادیش و فلیپین، ئەوەش بە پاساوى ئەوەى “زۆرترین هێزی کار بیانیان پێکهێناوە”.

ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی فەرمانێکی ئەنجوومەنی وەزیراندایە کە تایبەت بە دامەزراندنی 80%ـی هێزی كاری نیشتمانی و دامەزراندنی 20%ـی هێزی كاری بیانی.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمى کوردستان بە 964ـى راگەیاند، “ئێمە یاسای تایبەت بە خۆمان هەیە و بڕیارەکەی عێراق هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە”.

بە وتەی ئاریان ئەحمەد، هەشت هەزار کرێکاری بیانی بە فەرمی لە هەرێمی کوردستاندا تۆمار کراون، بەڵام ژمارەکە لەگەڵ ئەو کرێکارانەی کە لە بازاڕی رەشدا کار دەکەن، زیاترە.

بەگوێرەی بڕیاری 172ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێویستە لەهەر کارگە، یان ناوەندێکی کاردا 75%ـی رێژەی کرێکارەکان خۆماڵی بن و 25%یان بیانی بن.

عێراق 691 کرێکاری بیانی دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکاتەوە

عێراق 691 کرێکاری بیانی دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکاتەوە