کۆمپانیا کاری تیادا دەکات

بەشێکی رێگای کەلار – دەربەندیخان بووە بە یەک ساید 

964+

توانا نەقی

هەرچەندە ئێستا رێگای کەلار دەربەندیخان زۆریەنەی دووسایدە و کێشەیەکی ئەو تۆی نەماوە، بەڵام ناوبەناو دەست دەکرێت بەو بەشەی کەماوە و چاکسازی تیادا دەکرێت. بۆ ئەو مەبەستەش بەشێکی ئەمڕۆ کراوەتەوە بە یەک ساید.

ئەمڕۆ سێشەممە، هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە کە رێگای کەلار – دەربەندیخان لە لەبەردەم غەسالەی عەلی تۆفیق تا دووڕیانی گوندی پونگڵە بووەتەوە بە یەک ساید.

دەشڵێت، ئێستا لەو مەسافەیە ئۆتۆمبێل بە یەک ئاراستەیان دەڕوات و سایدێکیان داخراوە بەهۆی ئەوەی کۆمپانیا کاری تیادا دەکات.

هەر لەم هەفتەیەدا بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان بۆ 964 وتی، رێگاکە 98%ـی تەواو بووە و کۆمپانیا دەست دەکەنەوە بە کارکردن بۆ ئەوەی بە تەواوی ببێت بە دووساید.

ڤیدیۆ؛ بە کورتترین کات بزانە رێگای کەلار - دەربەندیخان ...

ڤیدیۆ؛ بە کورتترین کات بزانە رێگای کەلار - دەربەندیخان چی لێهاتووە