تەمەنی 28 ساڵە و خێزاندارە

کرێکارێک لەسەر پاڵاوگەی نەوتی بێجی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا کرێکارێک لەکاتی ئیشکردندا لەسەر پاڵاوگەی نەوتی بێجی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

حەمزە عوبەیدی، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی بەلەد بە964ـی وت، “کرێکارەکە لەهەمان پاڵاوگەی بێجی کاردەکات و وەک هەمو رۆژێک ئەمڕۆش لەکاتی کارکردنیدا چووەتە سەر پاڵاوگەکە و لەکاتی هاتنەخوارەوەی قاچی خزاوە و کەوتووەتە خوار”.

“کرێکارەکە بەسەختی برینداربووە و لەکاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانەی بێجی، لەرێگادا گیانی لەدەستداوە”، حەمزە عوبەیدی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کرێکارەکە ناوی ساڵح عەبدیە، تەمەنی 28 ساڵە و خێزاندارە و خەڵکی قەزای بێجی سەربە پارێزگای سەڵاحەدینە.

بەقسەی چەند شایەتحاڵێکیش، کرێکارەکە پێش گیانلەدەستدانی، پێی وتوون کە ئاگایان لە منداڵەکانی بێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری