بانک وەری ناگرێت
25هەزاری و پێنج هەزاریش بەرامبەر دۆلار نرخیان جیایە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
نرخی دۆلار تەنانەت بەرامبەر جۆری دراوە عێراقییەكان جیاوازی هەیە و ئەوەتا نرخی هەر 100 دۆلارێک بە دراوی 5 هەزاری نرخێکە و بە 25 هەزاریش نرخێکی دیکەیە، هۆکاری ئەوەش بانکە، کە تەنیا پارەی 25 هەزاری و 50 هەزاری وەردەگرێت.
سیروان عەبدوڵا، کارمەندی ئاڵوگۆڕی دراوە، باسی هۆکاری ئەو جیاوازییەی بۆ 964 کرد و وتی، “هۆکاری ئەو جیاوازییە بانکە، چونکە هەموو ئاڵوگۆڕەکانی بانک بە دراوی 25 هەزاری و 50 هەزارییە.
کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دۆلاری هەولێریش، باسی ئەو جیاوازییەی کرد و وتی “کوا تۆ شەش فەردە پارە ببەی بۆ بانک کوا نیو فەردە ببەی بۆ بانک، لە عێراقیش زۆربەی مامەڵە گەورەکان بە پارەی 25 و 50 هەزارییە، بۆیەش خواستی زیاتر لەسەرە و نرخەکەی بەرزترە”.
هەر 100 دۆلارێک بە 25هەزاری 300 دینار تا 500 دینار جیاوازی هەیە، ئەمەش واتای ئەوەیە لە هەر 10 هەزار دۆلارێک (یەک دەفتەر) 300 تا 500 هەزار جیاوازی هەیە، کە ئەمەش بڕێکی زۆرە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا