هەولێر
ئاگرەكەی كارگەی شیش كۆنتڕۆڵ كرا
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەو ئاگرەی لە كارگەیەكی شیش لە هەولێر كەوتبووەوە، دوای زیاتر لە پێنج كاتژمێر كۆنتڕۆڵ كرا
ئەو شوێنەی سووتاوە کۆگای شیشە لە کارگەیەکدا و لە کاتژمێر 11:15 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممەوە 28.4.2025 كەوتەوە، بەڵام كەمێك پێش ئێستا كۆنتڕۆڵ كرا.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر شاخەوان سەعید بە 964ی راگەیاند، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا و تیمەكانیان خەریكی ساردكردنەوەن، بۆ ئەوەی هیچ مەترسییەك نەمێنێت.
وتیشی، زیانی گیانی نەبووە و زیانی ماددیش كەم بوو، چونكە ئەوەی سووتاوە كۆگای كەلوپەل و ئاسنی كۆنە و كارگەكە هەر خۆی دەیانتوێنێتەوە.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەشی باس كرد، تا ئێستا هۆكاری ئاگرەكە نازانن و ئەفسەرانیان خەریكی لێكۆڵینەوەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا