تیمەکان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن

ئاگرێک لە شاخی گۆیژەی سلێمانی کەوتووەتەوە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئاگرێک لە شاخی گۆیژەی سلێمانی کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش هۆکارەکەی نەزانراوە.

کەمێک پێش ئێستا ئاگرێک لە شاخی گۆیژە کەوتەوە، بەهۆی رەشەباوە تادێت ئاگرەکە فراوانتر دەبێت، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنەکە و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری