دوکانداران بێ ئیش بوون

بازاڕى دارەسوتاوەکە بێناز کەوتووە

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی دوای سووتانی ناکەوێتەوە سەرپێی خۆیی و بەشێکی زۆری دوکاندارەکان نزیکەی 25 رۆژە بێ کار و ئیش ماونەتەوە بەس تەماشای شوێنەکەیان دەکەن.

بازاڕەکە لەلایەن شارەوانییەوە پاککراوەتەوە بەڵام دەستنەکراوە بە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی، تەنیا چەند دوکانێک نەبێت کە زیانیان کەتر بەرکەوتبوو.

سۆران جەمیل، یەکێک لە دوکاندارەکانە بۆ 964 قسەى کردوو وتى،”دواى پاککردنەوەى، هیچ کارێک لە بازاڕەکەدا نەکراوە، ئێستا بە بێ ئیشییەوە سەرقاڵین و  هەموو رۆژێک دێینە سەر زەوییەکی رووت و بە دیارییەوە دادەنیشین و ئێوارە بە دەستی بەتاڵ دەچینەوە ماڵ”.

ئامانج عەبدوڵا، دوکاندارێکى دیکەى بازاڕەکەیە، بۆ 964 باسى لەوەکرد، کەس نەهاتووە بەلایدا و شارەوانیش لە هەوڵدایە نایەوێت وەک جاران دروستبکرێتەوە و دەیەوێ کۆڵانەکان بگۆڕن، بەڵام ئەوانەى دوکانەکانیان سووتاوە، بێ ئیش و کار ماونەتەوە.

رۆژی 5.4.2025 بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی سووتاو بەهۆیەوە 116 دوکان سووتان و دوابەدوای ئەوەش قەرەبووی ماددی دوکاندارەکان کرایەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوکاندارانى دارەسووتاوەکە قەرەبووەکەیان وەرگرت

دوکاندارانى دارەسووتاوەکە قەرەبووەکەیان وەرگرت