باوکیشی رزگار كرا
له ده‌شتى هه‌ریر مێردمنداڵێک له‌ناو گۆمى ئاوێكدا خنكا
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لە گوندێكی سنوورى قه‌زاى هه‌ریر، کوڕ و باوکێک دەکەونە ناو گۆمێکی ئاو، كوڕه‌كه‌ى ده‌خنكێت و باوکەکەش رزگار کراوە.
رووداوه‌كه كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گوندى مەمدیەی دەشتی هەریر روویداوه.
کەریم مەرزانی، شایه‌تحاڵ و به 964ـى وت، کوڕ و باوکەکە خەریکی زەوی کێڵان بوونە، کوڕەکە بە مەبەستی خۆفێنکردنەوە، مەلەوانی کردوە لە گۆمێکی ئاو بەڵام شوێنەکە قوڵ بووە، باوکیشی ویستویەتی رزگاری بکات بەڵام ژیانی خۆشی کەوتۆتە مەترسی.
وتیشی “خەڵکی گوند به‌هاناى ئه‌و باوك و كوڕه چوون و توانیان باوكه‌كه رزگار کردوە بەڵام کوڕەکەى خنکاوە، کە مێردمنداڵێکی تەمەن نزیکه‌ى 15 ساڵە”.
سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی قەندیل، هەواڵەکەی بۆ 964 پشت‌راست کردوە، وتی، تەرمی مێردمنداڵەکەش هەر لەلایەن خەڵکی گوندەکە لە ئاو دەرهێنداروە و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریر و له‌وێشه‌وه ره‌اونه پزیشكى دادى هه‌ولێر كراوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن