وێنەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و سیمبوڵی ناساندنی پارێزگاکە _ وێنە: 964
واژۆی ماوە
یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار نێردرا
964+
ئەحمەد مستەفا
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق لە پێگەی خۆی لە فەیسبووک ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە 27.4.2025، یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە لە پەڕلەمانەوە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کراوە.
رۆژی 14.4.2025، پەرلەمانی عێراق دوای چەندین جار دواخستن، دواجار بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژە یاسایی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی کردە یاسا و بە فەڕمی وەک 19 یەمین پارێزگای عێراق ناساندنی.
بەپێی نەخشەیەک کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق پەسەندی کردووە، سنوری پارێزگای هەڵەبجەی وەک 19 یەمین پارێزگای عێراق، نەخشەکەی سنوری پارێزگاکە ناحیەکانی سیروان و خورماڵ و بیارە و بەمۆ دەگرێتەوەو قەزای هەڵەبجەش ناوەندی پارێزگاکەیە.
سنوری دەرەوەی پارێزگاکە هەموو بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە و لەناوخۆش هاوسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و دیالەیە، هەروەها لەخشتەکەدا هێشتا خورماڵ وەک ناحیە ناوی هاتووە، هەرچەندە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە کراوە بە قەزا.
نەخشەکە لەلایەن وەزیری پلاندانانی عێراق د. محەمەد تەمیم و بەرێوەبەرایەتی و بەشە پەیوەندارەکانی وەزارەتەکەوە واژۆ کراوە.