داوا دەکات کاری ئاسانییان بۆ بکەن

یەکێتی زانایان لە بارەی مارەیی؛ یارمەتیدانی گەنجان بەشێکی دیندارییە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ وای کردووە، یەکێتی زانایان زوو زوو لە بارەی بڕی مارەیی و قورس بوونی ئەو پڕۆسە لەسەر شانی پیاوان بە کڕینی زێڕ، روونکردووە لە بارەی ئاسانکارتر کردنی ئەو پڕۆسەیە و پێکهێنانی خێزان بدات.

له‌ئاستی هه‌فتانه‌ بۆ سێیه‌م هه‌فته‌ی له‌سه‌ریه‌ك نرخی زێر به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ ده‌ڕوات، لەدواین مامەڵە. نرخی فرۆشتنی مسقالێك زێڕی عەیار 24 گەیشتە 788 هەزار دینار، نرخی فرۆشتنی زێڕی عەیار 22 گەیشتە 722 هەزار دینار، نرخی فرۆشتنی زێڕی عەیار 21 گەیشتە 690 هەزار دینار، نرخی فرۆشتنی مسقالێك زێڕی عەیار 18 گەیشتە 590 هەزار دینار.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە پێەی خۆی بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت، لەو سۆنگەوە کە ئێستا زێڕ زۆر گران بووەو رۆژ بە رۆژ نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، داوا دەکەین بۆ مارەیی ژنان کارئاسانی بکەن و رەچاوی بارودۆخی قۆناغەکە لەبەر چاو بگرن.

یەکێتییەکە دەڵێت، ئیسلام بۆ مارەیی هیچ ئەندازەو شتێکی دیاری نەکردووە، بەڵکو هەر شتێکی شایستەو گونجاو بێت ئاساییە بکرێتە مارەیی مەرج نیە تەنیا زێڕ بێت، گیانی هاوکاری و یارمەتیدان و رەچاوکردنی خزمایەتی و کارئاسانی بۆ گەنجان بەشێکی دیندارییە و ئەم پرۆسەیەش چەندە بە ئاسانکارییەوە ئەنجام بدرێت بەختەوەری زیاتری خێزانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی پتری بە دواوەیە.

دەقی بڵاوکراوەکە؛

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبانلەبەر ئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری پرۆسەیەکی گرنگەو ئیسلام بایەخێکی زۆری پێ دەدات، بەتایبەت لە پێکهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای رێزو خۆشەویستی و تەبایی، راستە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام مارەیی وەک حەقێکی شەرعی ئافرەت دیاریکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) ئاماژەی بەوە داوە، کە بە خێرترین پرۆسەی مارەبڕین ئەوەیە مارەییەکەی کەم بێت.

لەو سۆنگەوە کە ئێستا زێڕ زۆر گران بووەو رۆژ بە رۆژ نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کار ئاسانی و بارسووکی لە مارەیی بکەن، ئیسلام بۆ مارەیی هیچ ئەندازەو شتێکی دیاری نەکردووە، بەڵکو هەر شتێکی شایستەو گونجاو بێت ئاساییە بکرێتە مارەیی مەرج نیە تەنها زێڕ بێت، گیانی هاوکاری و یارمەتیدان و رەچاوکردنی خزمایەتی و کارئاسانی بۆ گەنجان بەشێکی دیندارییەو ئەم پرۆسەیەش چەندە بە ئاسانکارییەوە ئەنجام بدرێت بەختەوەری زیاتری خێزانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی پتری بە دواوەیە..

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان