تای خوێنبەربوون
26 کەس تووشبوون پێنجیان گیانیان لەدەستداوە
964+
توانا نەقی
تای خوێنبەربوون تا دێت ئامارەکانی توشبوون پێی روو لە زیادبوونەوە و هەتا ئەمڕۆ 26کەس لە عێراق تووشبوون و پینج کەسیش گیانیان لەدەستداوە بە پەتاکە.
دواین حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان ئەمڕۆ لە کورکوک بووە کە ژنێکی دووگیان لە هەمانکاتدا کارمەندی بەشی تاقیگەی تەندروستی کەرکوک بووە لەگەڵ کۆرپەلەکەی ناوسکی گیانیان لەدستداوە.
ئامارەکان بەشێوەیەکن، لەو 26 کەسەی توشبوون پێنجیان گیانیان لە دەستداوە کە چواریان لە کەرکوکە و دانەیەکیان لە موسەنا.
تا دێت هەم وەزارەتی تەندروستی هەرێم و هەم عێراق رێنماییەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە پەتاکە، بەتایبەت کە ئێستا نزیک دەبینەوە لە جەژنی قوربان و هاوڵاتییەکی زۆر ئاژەڵ دەکەن بە قوربانی دەبێت زۆر ئاگاداربن لە مامەڵەکردن لە گەڵ ئاژەڵەکان.