بۆ مانگى 3

هاوپەیمانان هاوکارییەکانیان نارد؛ ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی پارەی پێشمەرگە دەکرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوکارییە داراییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 3ی ساڵی 2026 گەیشتووە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، دوای ئەوەی پارەکە خرایە سەر هەژماری وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) سەرجەم ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی تەواو کردووە.

وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکەوتی 26/4/2026، دەست بە دابەشکردنی ئەو هاوکارییە داراییە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دەکرێت.

ئەم هاوکارییە داراییەی هاوپەیمانان مانگانە وەک پاڵپشتییەک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەردوولا دابین دەکرێت.