لە کەرکوک
دایکێکی دوو گیان بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ژنێکی دووگیان کە کارمەندی بەشی تاقیگەی تەندروستی کەرکوکە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.
سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، ئەمڕۆ ئەو ژنە کە لە نەخۆشخانە بووە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، ژنەکە تەمەنی 36 ساڵ بووە و دووگیان بووە، کارمەندی بەشی تاقیگەی تەندروستی بووە و خۆیی و کۆرپەلەکەی ناوسکی گیانیان لەدەستداوە.
ئەمە چوارەم حاڵەتی گیان لەدەستدانە بە تای خوێنبەربوون لە کەرکوک و ئێستا یەک حاڵەت لە ژێر چاودێری پزیشکدایە و توشبوویەکیش نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی