لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم.
ئاسایشی سلێمانی:
“ئەو کەسانەی هێرشیان کردەسەر پاسەوانەکانی زیاد جەبار دەستگیرکراون”
964+
شۆڕش قادری
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتەسەر پاسەوانەکانی زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، دەستگیر کراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 26.4.2025 لە شاری سلێمانی ئاڵۆزییەک لە نێوان پاسەوانەکانی زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و چەند کارمەندێکی ئاسایشی شارەکە دروستبوو.
کەمێک لەمەوبەر عەقيد سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، “ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێنراوە، ئەوانەی سەرپێچی یاساییان کردووە و هێرشیان کردۆتە سەر پاسەوانەکانی زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، سەرجەمیان دەستگیرکراون و رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر”.