دوو خوێندکاری زانکۆی قەیوان

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان درووستکردووە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دوو خوێندکاری بەشی IT زانکۆی قەیوان، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان درووستکردووە، کە لە رووی خێرایی، قەبارە و شێوازەوە جیاوازە لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی دیکە.

زەنوێ بەختیار، یەکێکە لەو خوێندکارانە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، جیاوازی ئەم درۆنە ئەوەیە سیستمێکی وامان بۆ داناوە، ئەگەر کێشەیەک درووستبوو لە کۆنتڕۆڵەکەیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێی فڕیوە، جگە لەوەش هاوشێوەی فڕۆکەی گەورە، سندووقی رەشی هەیە، کە داتا و زانیارییەکان لە یەکەم رۆژی فڕینییەوە لە رێگەی میمۆرییەکەوە کۆدەکاتەوە.

وتیشی، ئەم درۆنە گۆڕانکارییەکی تێدا کراوە، کە دەتوانیت مەودای 400 بۆ 500 کیلۆمەتر ببڕێت، لە کاتێکدا درۆنی ئاسایی توانای بڕینی 70 بۆ 80 کیلۆمەتری هەیە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

داهێنانی سیستەمێک بۆ کوژاندنەوەی ئاگر بە بەکارهێنانی ...

داهێنانی سیستەمێک بۆ کوژاندنەوەی ئاگر بە بەکارهێنانی درۆن