دوو نەخۆشخانەی ناسراوی سلێمانی داخران
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
نەخۆشخانەی بەخشین و ئینتەرناشناڵ لە سلێمانی داخران، سەرچاوەیەک لە تەندروستی شارەکە بە 964ی وت، هەردووکیان بەهۆی تازەنەکردنەوەی مۆڵەت داخراون.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، هەردوو نەخۆشخانەکە هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەتیان دەستپێکردووە، بەڵام بەهۆی پشووەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان هێشتا تەواویان نەکردووە.
لە هەندێک پەیج و میدیا دەنگۆی جۆراوجۆر لەبارەی داخرانی ئەو دوو نەخۆشخانەیە بڵاوکراونەتەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، دەنگۆکان دوورن لە راستییەوە، تەنیا هۆکار تازەنەکردنەوەی مۆڵەتە.