
تایبەت بە +964
بازاڕی عەسری لە سلێمانی داخرا
964+
ئاودێر عومه‌ر – سلێمانی
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 17ـی كانوونی دووه‌م، خاوەن دوکانەکانی بازاڕی عەسری لە سلێمانی بەهۆی گرانکردنی کرێی دوکانەکانیان لەلایەن پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆوە، گردبونەوە و دوکانەکانیان وەک ناڕەزاییەك داخست.
کاوە غەفور، نوێبەری بازاڕی عەسری بە 964+ـی راگەیاند، دوکانەکانی ئه‌وان سەر بە پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆیە، ماوەی دوو ساڵە کرێی دوکانەکانیان لەسەر گران کردوون، هه‌ر ساڵێك لە 10% کرێیه‌كه‌یان زیاد دەکات”.
“ساڵی پار پێیان وتین ته‌نیا بۆ ساڵێك كرێیه‌كه زیاد ده‌كرێت و دووبارە نابێتەوە، بەڵام دوێنێ ئاگه‌داریمان بۆ هاتووه، کە دەبێت جارێكی دیكه 10%ی زیاد بكه‌ن و هەموو ساڵێکیش ئه‌م زیاده‌یه دێته سه‌ر كرێیه‌كه”، كاوه غه‌فور وای وات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئێمەش دوکانمان هەیە 17 ملیۆن كرێی له‌سه‌ره، كه‌مترینیان چوار ملیۆن دیناره، وا بڕوات بۆمان نادرێت، بۆیه ناچار دوکانەکانمان داخست و دووبارە چووینەوە بۆ سەردانی نوسینگەی قوباد تاڵەبانیی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران لە سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی کێشەکانمان چارەسەر بکات، هه‌روه‌ك ساڵی پار بەڵێنیان پێدابووین چارەسەر بکرێت، ئەمڕۆش بەلێنیان پێداوین ئەمجارە چارەسەرێکمان بۆ بکەن، كه کرێیه‌كانمان کەم بکەنەوە”.
بازاڕی عەسری پێشتر فوتابخانه‌ی فەیسەڵییە بووە، دواتر لە ساڵی 1963 کراوە بە بازاڕ و لە لایەن حکومەتی ئەوکاتەوە به كرێی ساڵانه دراوە بە هاوڵاتیان، كه ژماره‌ی دوكانه‌كانی 87 دوکانه.