رەوشەکە ئاساییە

تەندروستی هەولێر: بەهۆی خۆڵبارین هیچ کەس داخڵی نەخۆشخانە نەکراوە

964+

شۆڕش قادری

تەندروستی هەولێر رەتیدەکاتەوە هیچ کەسێک بەهۆی خۆڵبارینەوە داخڵی نەخۆشخانە کرابێت و دەڵێت، رەوشەکە ئاساییە.

سامان سەلمان بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی هەولێر بە 964ـی وت، “هیچ حاڵەتێکی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە رووی نەداوە و بەوهۆیەوە کەس داخڵی نەخۆشخانە نەکراوە”.

وتێشی، پێشتر رێنمایی تەندروستیمان لەسەر خۆڵبارین بڵاوکردووەتەوە و بەهۆی رەچاوکردنی ئەو رێنماییانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە، رەوشەکە ئاسایی دەڕواتە پێش.

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و کەمێک پێش ئێستاش چەند کەناڵ و میدیایەک بڵاویانکردەوە کە بەوهۆیەوە، لە هەولێر چەند کەسێک رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

خۆڵبارین سەدان کەسى رەوانەى نەخۆشخانە کرد

خۆڵبارین سەدان کەسى رەوانەى نەخۆشخانە کرد

نمەباران و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت؛ سبەی چوونە سەیران ...

نمەباران و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت؛ سبەی چوونە سەیران دەمامکتان پێ بێ باشە