هەواڵی جیاواز لە نەشرەیە

دیسان سوپا ئۆتۆمبێلی سەربازی لە شەناغە بڵاوەپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

بەهۆی گرژیەکانی دوێنێشەوی نێوان هاندەرانی یانەی نەورۆز و زاخۆ یاریگای نەورۆز زیانێکی زۆری مادی بەرکەوتووە و 62 کەسیش بریندار بوون.

هیچ بەڵێنێک بۆ جوتیارانی سەرگەڕان متمانەی نەماوە ئەوەتا سوپای عیراق بەوەوە نەوەستاوە رێگری لە جوتیاران کورد بکات لە گوندی شەناغە لە ئێستادا رێگری لە ئاژەڵدارانیش دەکات و ئۆتۆمبێلی سەربازی لە سنووری گوندەکە بڵاوکردووەتەوە.

پەتای نەگریسی تای خوێنبەربوون زیندوو بووەتەوە و یەکەخەی خەڵکی گرتووە، دوای زیادبوونی تووشبووان و گیانلەدەستدانی دوو كەس، حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوون لە عێراق بەرزبووەوە بۆ 22 كەس كە سێ کەسیان گیانيان لەدەستداوە.

لە لایەک چۆمان پاک دەکرێتەوە لە زبڵ و خاشاک، لە لایەکی تر ژینگەی باڵەکایەتی بەهۆی زبڵ و خاشاکەوە وێران دەبێ و سیمایەکی ناشرین دەدات بە ناوچەکە، شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاکی قەزای چۆمان و ناحیەی گەڵاڵە کە دەکەوێتە نزیکی دەروازەی شاری چۆمان بووە بە زبڵ خانە، شوێنەکە تەلبەند نەکراوە، زبڵەکەش ژێرخاک ناکرێت.