14 ساڵ له ماڵه‌كه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ر بوو
دواى زیاتر له 5000 رۆژ مه‌هدی كه‌ڕوبی ئازادكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
میدیاكانى ئێران بڵاویان كرده‌وه كه بڕیارى “مانه‌وه‌ى زۆره‌ملێ” به‌سه‌ر مه‌هدى كه‌ڕوبی سه‌رۆكى پێشووترى په‌رله‌مانى ئێران كۆتایی هات و ئازاد كرا.
كه‌ڕوبی، یه‌كێك له دیارترین سه‌ركرده‌كانى بزووتنه‌وه‌ى سه‌وز له ئێران، دواى ئه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تییان له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2009 ده‌ربڕى كه تیایدا مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا، له‌ساڵى 2011 ـه‌وه له‌گه‌ڵ میر‌حوسێن موسه‌وی لە ناو ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر کران و بڕیارى “مانه‌وه‌ى زۆره‌ملێ”یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
حوسێن كه‌ڕوبی، كوڕى مه‌هدى كه‌ڕوبی به ماڵپه‌رى ئیسڵاحات نیوزى ئێرانى راگه‌یاند كه له دوێنێ ئێواره‌وه هه‌رچی پاسه‌وانى به‌رده‌رگاى ماڵه‌كه‌یان هه‌بووه به فه‌رمانێك لابراون و پێیان راگه‌یاندراوه كه بڕیارى “مانه‌وه‌ى زۆره‌ملێ” بۆ باوكی كۆتایی پێهاتووه.