دەورووبەری هەولێر دەبووژێنێتەوە

پرۆژە ستراتیژیەکەی ئاوی قوشتەپە 26% تەواو بووە

964+

توانا نەقی

کارکردن لە پرۆژەی ستراتیژیی و گرنگى ئاوی قوشتەپە و گوندەكانی دەورووبەری لە سنووری پارێزگەی هەولێر، بەردەوامە و لە ئێستادا بە هەموو بەشەکانی هێڵى گواستنە و ینتێک و خەزانەکانى  لە 26%ـی کارەکانی تەواوبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، کارکردنەکە بەردەوامە و بە تەواو بوونی كێشەی كەمئاوی لە قوشتەپە و بیستانە و زیاتر لە 60 گوندی سنوورەكە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت و دەبێتە هۆی بووژانەوە و ئاوەدانیی.

دەشڵێت، تێچووی پرۆژەکە 189 ملیار و 670 ملیۆن دینارە لە سەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەست بەجێبەجێکرنى کارەکانى کراوە و سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووك لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت.

ئەو پرۆژە گەورەیە لە 2024.9.17، بەردی بناغەی دانراوە پرۆژەکە سێ کۆگای بە قەبارەی پێنج هەزار مەتر سێجای هەیە، بۆرییەکەی 38 کیلۆمەتر درێژە بە تیرەی 900 ملیمەتر، بۆ بەستنەوەی بە تۆڕی ئاوی قوشتەپە 80 هەزار مەتر بۆری  پێویستە.

پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر بۆری بۆ دادەنرێت

پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر بۆری بۆ دادەنرێت