100% کێشەی ئاوی هەلێر چارەسەر دەکات
پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر بۆری بۆ دادەنرێت
964+
توانا نەقی
کارکردن لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و لە ئێستاددا دەستکراوە بە دانانی بۆری بۆ پرۆژەکە،
ئەمڕۆ شەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بە تێچووی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار دەست بە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر کراوە، کەبەشێکی لەلایەن کۆمپانیای هێمن گروپ و بەشێکی لەلایەن کۆمپانیای کەی وەن جێبەجێدەکرێت.
پرۆژه‌كە له ڕۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر دەنێرێت.
پارێزگای ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆژه‌كه به چوار هێڵى سه‌ره‌كى له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان شه‌قامى 120مه‌ترى و شه‌قامى 150 مه‌ترى جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان ئه‌و شه‌قامانه و ده‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و داره‌توو، بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، پيرزين، شاوێس، بەحركه، عەنكاوه و سێبيران لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
له پرۆژه‌ى فرياگوزاريى خێراى ئاوى هه‌ولێر 200 كيلۆمه‌تر بۆریی سپايڕۆڵ به‌كاردێت و 280 کیلۆمەتر بۆریی ئەسیلین بە تیرەی 160ملیم و 220 ملیم و 250 ملیم بۆ به‌ستنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر به‌كار دێت.
پارێزاگای هەولێر جەخت لەوەدەکاتەوە، به ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه، كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارى هه‌ولێر به رێژه‌ى 100% چاره‌سه‌ر ده‌بێت.