لە سنووری گاپیڵۆن بەهۆی داربڕینەوە 

هاوڵاتیەک دەستگیر کرا و فەرمانیش بۆ دووانی دیکە دەرچووە

توانا نەقی

لە سێ چالاکی جیاوازدا لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆنەوە داربڕێک دەستگیر کراو فەرمانیش بۆ دووانی دیکە دەرچووە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەستگیر کردنەوە دووێنێ یەکشەممە بووە هاوڵاتیەکیان لە سنووری گوندی کارێزە دەستگیر کردووە.

دەشڵێت، لەلایەن دادوەرەوە بە تۆمەتی داربڕین و خەڵوزکردن فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دووکەسی دیکە دەرچووە.

هاوکات دەستگیرا بەسەر چوار تراکتۆر داری بڕاوە و یەک مشاری دار بڕین و تێکدانی یەک کورەی خەڵوز کردن.