هەولێر
گەنجێک بە هۆی پەلاماری سەگەوە گیانی لەدەست دا
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
گەنجێكی هەولێر ئەم ئێوارەیە گیانی لەدەست دا، كە لە شەوی جەژنی رەمەزانی رابردوو سەگ پەلاماریدابوو.
گەنجەكە خێزاندارە و تەمەنی 25 ساڵە، بەهۆی پەلاماری سەگەوە تووشی ژەهراویبوونی مێشكی ببوو، ئەم ئێوارەیە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، ئەمە بە قسەی كەسێكی نزیكی ئەو گەنجە.
رەمزی عەبدوڵا، کەسوکاری گەنجەكەیە و بە 964ی، وت، رووداوەکە لە گوندی کۆرەکی گچکە بووە، لە یەکەم شەوی جەژن، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە کە تەنیا کەمێک سەری زامدار کردبوو، دکتۆرەکان چارەسەریان بۆ نووسیوە و رەوانەی ماڵەوەیان کردووە.
باسی لەوەش کرد، ئەمڕۆ دوای زیاتر لە بیست رۆژ، بە هۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی دووبارە سەردانی نەخۆشخانە دەکاتەوە و دکتۆرەکان پێی دەڵێن مێشکی ژەهراوی بووە و کار لە کار ترازاوە، دوای مانەوەی چوار کاتژمێر گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
سەگ
"کەسانێک سەگی بێلانەیان ژەهرخوارد کردووە"
کاری لیژنەکانی گرتنی سەگی بێلانە لە تەواوی کەرکوک تا کاتێکی نادیار راگیرا
"خواردنەكە گۆشت و برنجی وشككراوەیە"
ئاژەڵدۆستێک خواردنی بۆ سەگە بێلانەكانی گۆیژە بردووە
دیلان خواردنی بۆ بردوون
سەگە بێلانەکانی گۆیژە و ئەزمەڕ لەیاد مەکەن
ماڵ بەبەخشین کەم ناکا