17 کۆڵان سوودمەند دەبن

پڕۆژەیەکی 600 ملیۆن دیناری لە شارەزوور جێبەجێ دەکرێت

964+

محەمەد فاتیح

بە سەدان ملیۆن دینار تەرخان كراوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكى قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردن و سەوزکردن لە قەزای شارەزوور لە سنوری پارێزگای سلێمانی، لە كاتێكدا ساڵانی رابردوو بە بڕی دوو ملیار دینار چەندين پڕۆژە لەو قەزایە جێبەجێکراوە.

سالار ئەحمەد سەرۆکى شارەوانى شارەزوور باسی لەوە پڕۆژانە كرد و وتی، داهاتی سنوری شارەوانیمان تەرخان كردووە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان و لە ئێستادا پڕۆژیەكمان هەیە بە نزیكەی بودجەی 600 ملیۆن دینار جێبەجێی دەكەین و لە ساڵانی رابردووش بە نزیكەی دوو ملیار دینار چەندین پڕۆژەمان جێبەجێكردووە.

ئەو دەشڵێت، پڕۆژەكە لە قۆناغی جێبەجێكردندایە و نزیكەی 17 كۆڵان سوودمەندن لە پڕۆژەكە و پێنج كۆڵانیشیان كۆنكرێت كراوە، لە رۆژانی داهاتوودا چەند پڕۆژەیەكمان لە پلاندایە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە خۆی دەبینێتەوە لە كۆنكرێت كردن و قیرتاوكردن و بەردەوامیش دەبین لە سەوزكردنی ناو شار.

پلانی پڕۆژەكانی ئەمساڵی شارەزوور لە وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانی سلێمانی پەسەند كراوە.

چەندین ساڵە پڕۆژەكانی بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوە و پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و بودجەیەكی زۆریان بۆ تەرخان دەكرێت و سیمایەكی جوانیان بە هەرێم بەخشیوە.

لە شارەزوور باڵەخانەیەکی مۆدێرن بۆ بانک دروست دەکرێ

لە شارەزوور باڵەخانەیەکی مۆدێرن بۆ بانک دروست دەکرێ