له ساڵى داهاتووه‌وه
كتێبی بیركاری پۆلی 10ـی زانستی دەگۆڕدرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم بڵاویكرده‌وه كه كتێبی بیركاری پۆلی 10ـی ئامادەیی زانستی‌یان گۆڕیوه و له ساڵى داهاتووه‌وه كتێبه نوێیه‌كه به خوێنكاران ده‌درێت.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌تەوە “کتێبی بیرکاریی پۆلی دەیەمی ئامادەیی زانستی، بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 دەگۆڕدرێت و کتێبێکی نوێ لە ناوەندەکانی خوێندن دەخوێندرێت”.
وه‌زیر باسی ورده‌كاى گۆڕانكاری كردن له‌و كتێبه نه‌كردووه، به‌ڵام بیركاری، وه‌كو یەكێك لە وانە سەرەكییەكانی بەشی ئامادەیی زانستی، به‌چه‌ند بابه‌تێكی كه‌متر هه‌مان وانه لە بەشی ئامادەیی وێژەییش دەخوێندرێت.