کەلار
راهێنەرێک بە چەقۆ سێ یاریزانى تیپى بەرامبەرى بریندار کرد
964+
وریا فەتاح
لە یارى نێوان دوو تیپى میللى ناحیەى رزگارى کە لە کەلار بەڕێوە چووە، شەڕ دروست دەبێت و راهێنەرێک بەچەقۆ هێرش دەباتە ناو یاریگا و سێ یاریزانى تیپى بەرامبەر بریندار دەکات.
عەقید عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـى وت،”رووداوەکە دوێنێ روویداوە، دوو تیپى میللى ناحیەى رزگارى بەمەبەستی یاریکردن هاتونەتە گەڕەکی سەرکەوت لە قەزای کەلار، لەکاتی یاریکردندا گرژی لەنێوان یاریزانان دروستبووەو راهێنەرێک بەچەقۆ لە سێ یاریزانی بەرامبەری داوەو برینداری کردوون”.
باسى لەوەشکرد، بریندارەکان چارەسەرى پێویستیان بۆکراوە و رەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە و تۆمەتباریش دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەى لێدەکرێت.