400 نەمام دەچێندرێت

لە سۆران گەورەترین چالاکى ژینگە بەرێوە دەچێت

964+

وریا فەتاح

بە بۆنەى رۆژى جیهانى زەوى و هەفتەى چالاکى ژینگە، لە سۆران چالاکییەکى گەورەى ژینگەیى بەڕێوە دەچێت و 400 نەمام دەچێنرێت.

نەمامەکان لەجۆرى دار تەسبیحن و لەژێریانەوە گڵۆپ دادەنرێت بۆ ئەوەى رووناکى و دیمەنێکى جوان پەخش بکەن

هەژار ماهیر، بەرێوەبەرى فەرمانگەى ژینگەى سۆران بە 964ـى وت،”سبەینێ، ‌ گه‌وره‌ترین چالاكی نێودەوڵه‌تی ژینگه‌یی له‌ ئیداره‌ی سۆران جێبەجێ دەکەین کە خزمه‌تی زیاد بوونی رێژه‌ی سه‌وزایی ئیداره‌ی سۆران ده‌كات”.

چالاکییەکە بە هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى فاوندەیشن و کۆمپانیا هۆنۆر ئەنجام دەدرێت، وەک ئەوەى هەژار ماهیر باسى دەکات، خۆى دەبینێتەوە لە چاندنى 400 نەمامى جۆرى دارتەسبیح.

“نەمامەکان لەشەقامى سەرەکى لاى گوندى دێلیزە دەچێندرێن”، هەژار ماهیر واى وت.

وەک باسى دەکات، نەمامەکان لەگەڵ کەشوهەواى سۆران گونجاون و بەشێوەیەکى زانستى دەچێندرێن کە سیستمى رووناکى و ئاویان بۆ دابین دەکرێت و لە ژێرەوەى هەر نەمامێک گڵۆپێک دەبەستن بۆ ئەوەى رووناکى بدات و دیمەنێکى جوان پەخش بکات.

ئاشکراشى دەکات، قەبارەى هەر نەمامێک مەتر و نیو بۆ دوو مەتر دەبێت.

لە سۆران هەڵمەتێک بۆ رێگری کردن لە پیسبوونی ژینگە دەست...

لە سۆران هەڵمەتێک بۆ رێگری کردن لە پیسبوونی ژینگە دەستیپێکرد