لە دەروازەیەکى سنوورى

دەستگیرکرا؛ نزیکەى 5 هەزار حەبى هۆشبەرى لە کۆسەرەدا شاردبووەوە

964+
محەمەد فاتیح

لە دەروازەی سنووریی شەلامچەی عێراق دەستگیرا بەسەر زیاتر لە چوار هەزار حەبی مادەی هۆشبەردا كە گەشتیارێكی بیانی لەناو ئامێرێكی كونكەرەدا شاردبۆیەوە.

عەلائەدین قەیسی وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق لەسەر ئەم حاڵەتە سەیرە روونكردنەوەی دا و وتی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری شەلامچە توانی گەشتیارێكی بیانی دەستبەسەر بکات، کە (4575) حەبی مادەی هۆشبەری پێبووە و لەناو ئامێرێکی کارەبایی (كۆسەرە)دا شاردرابووەوە، لە هەوڵێکی شکستخواردوودا بۆ هێنانی بە قاچاخ بۆ ناو وڵات.

كۆنوسێك لەسەر تاوانەكە ئامادەكرا و تۆمەتبار و کەلوپەلەكانى رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەکان و كارتێكەرە دەروونییەکان لە بەسرە کران، بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی گونجاو بەرامبەری بگیرێتەبەر.

سەیرترین حاڵەتەكانی حەشاردانی مادە هۆشبەرەكان لە عێراق سەری هەڵداوە و تاكو ئێستاش درێژەی هەیە، دیارترینیان شاردنەوەی بوو لەناو ریخۆڵەی مانگادا.

ئاسایشی هەولێر بازرگانێكی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەكەن

ئاسایشی هەولێر بازرگانێكی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەكەن