سەیرانگای دوکان. وێنە :964
پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە
خۆرەتاوێکی خۆشە و رۆژ رۆژی سەیرانە
964+
محەمەد فاتیح
سەرما و سۆڵەی دوو رۆژی رابردوو زۆری نەخایاند و هەر زوو ماڵئاوایی کرد، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمیش، ئەمڕۆ بێ باران دەبێ و ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا ساماڵە.
دڵ لە دڵ مەدەن جەوی ئەمڕۆ کە هەینیە، جەوی سەیران و دەشتودەرە و بەپێی پێشبینیەكان پلەکانی گەرما 3 بۆ 5 پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ، هاوکات خێرايى باش لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت، ئەمە لە کاتێکدا شەوی رابردوو سلێمانی بایەکی توندی هەبوو.
ئەوانەش کە رۆژی ئەمڕۆ دەوامیان هەیە یان لە ماڵەوەن سبەی چانسی ئەوەیان هەیە بچنە سەیران، چونکە بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرماش لە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە و خەمی باشتان نەبێت لەسەرخۆ دەبێت.
پلەكانی گەرماش بەم جۆرەی خوارەوە دەبن:
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان :31 پلەی سیلیزی![]()
گۆڕانی کەشوهەوا وایکردووە هەستیاریت (حەساسیەت) خراپتر بێت؟