"ئاگادارى مینه‌كان بن"
گیاكۆكه‌ره‌وه‌ى كوێستانه‌كانى برادۆست رێنماییان پێدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خۆبه‌خشێكی قه‌زاى سیده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كه‌یدانى رێنمایی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دابه‌شكرد كه گژوگیاى به‌هاره له كوێستانه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تیش كوێستانه‌كانى برادۆست.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى كه ده‌ست 964 كه‌وتووه جابر وه‌سمان برادۆستى كه‌سه خۆبه‌خشه‌كه له‌سه‌ر رێگاى ئه‌و گیاكۆكه‌ره‌وانه وه‌ستاوه و ئۆتۆمبێله‌كانیان راده‌گرێت و رێنماییه‌كانیان پێده‌دات.
جابر ماوه‌ى 17 ساڵه به خۆبه‌خشی كارى پاراستنى ژینگه و هۆشیاكردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له مین و ته‌قه‌مه‌نى ده‌كات، به 964ـى وت، ژماره‌یه‌ك گیاكۆكه‌ره‌وه‌ى له‌شوێنێك كۆكرده‌وه و به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ قسه‌ى بۆ كردن و رێنماییه‌كانی پێدان.
وتیشی “ئامانجم هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و پاراستنیانه لە مەترسیەکانی مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی كه له‌و سنووره‌دا هه‌یه”.
لەماوەی کەمتر لە مانگێک لە سنووری سیدەکان چەند رووداوێکی تەقینەوەی مین بە گیاکۆکەرەوەکان روویدا کە بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش بریندار بوون.