قسەی محەمەد خانییە
“سۆشیاڵ میدیا بووە بە خاوەنی منداڵەکانمان”
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لەبارەی پەروەردەی منداڵانەوە، پسپۆڕی دەرونناسی محەمەد خانی دەڵێت، منداڵەکانمان لە جیھانی خۆیان دەرچوونە، سۆشیاڵ میدیا بووە بە خاوەنیان و ئاراستەیان دەکات، نەک دایک و باوکەکان.
ئەمڕۆ لە گەرمیان بەشداری چالاکییەکی کرد بۆ منداڵانی باخچە بەڕێوەبرا.
د.محەمەد محێدین خانی، دەروونناس و مامۆستای زانکۆ بە 964 ى وت،پێویستە منداڵ لە تەمەنی شەش مانگیەوە یارییە ژییریەکانیان پێ بدرێت، نەک مۆبایلێک بدرێت بەدەستیەوە بۆ ئەوەی نەگریی و بیانو نەگرێ بە دایک و باوکەکە تا بە ئیسراحەت دانیشن بۆ خۆیان.
منداڵانی ئەم سەردەمە تەمەڵن و توانای کاری قورس و بیرکردنەوەیان نیە بەراورد بە منداڵی جیلی کۆن، یاریە ژییریەکان چارەسەرە بۆ منداڵی نەخۆش، وە رێگریشە لە نەخۆش کەوتن، محەمەدی خانی وای وت.
ئەو دەڵێت، سۆشیاڵ میدیا دنیای منداڵەکانی داگیرکردووە، وە ھۆکاریشە بۆ تەڵاق لە داھاتوو، چونکە ئەو منداڵە رانەھاتووە بە تێکەڵبوون و گفتوگۆ و خێزان، دواتر ئەمەش تەڵاقی لێ دەکەوێتەوە.
محەمەدی خانی رێنمایی دایک و باوکەکان دەکات، یارییە ژیرییەکان بدەنە دەست منداڵەکانیان و خویان پەروەردەیان بکەن، نەیاندەنە دەست سۆشیاڵ میدیا.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا