باسی بازرگانی دەکات

باڵیۆزی ئیتاڵیا بۆ 964: قاوەی خۆشی ئیتاڵی لە هەرێم هەیە

964+

دیلان محەمەد-سلێمانی

لە دیداری سلێمانی، نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق قسەی بۆ 964 کرد و باسی لە رێژەی بازرگانی نێوان عێراق و ئیتاڵیا کرد، وتیشی قاوەی خۆشی ئیتاڵی لە هەرێمی کوردستان هەیە.

باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق وتی، رێژەی بازرگانی نێوان بەغدا و رۆم وەک پێویست نییە و کار بۆ بەرەوپێشبردنی هاوئاهەنگی بازرگانی دەکەن و دەیانەوێت براندە کوردییەکان لە بازاڕی ئیتاڵیاش هەبن.

لەبارەی ئاسانکاری بۆ ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کوردستان و عێراق کە دەیانەوێت سەردانی ئیتاڵیا بکەن، نیکۆلۆ فۆنتانا رایگەیاند، “ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەم کە تەنیا لە رێگەی وێبسایتی کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەکەمان داواکاری بۆ ڤیزا پێشکەش بکەن.

بازرگانانی كوردستان دەتوانن بەشداریی پێشانگەی نێودەو...

بازرگانانی كوردستان دەتوانن بەشداریی پێشانگەی نێودەوڵەتیی میلانۆ بكەن