نە تەسكەرەی هەیە نە پاسپۆرت

خانەوادەی ئەو ژنەی دوای نزیكەی 65 ساڵ خوشکەکەیان دۆزییەوە قسە بۆ 964 دەکەن

+964

ئاکام غەفور-سۆران

خانەوادەیەکی سنووری ئیدارەی سۆران دوای نزیكەی 65 ساڵ یەکێک لە کچەکانیان دەدۆزنەوە، کە بە تەمەندا چووە، بووە بە داپیرە و لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێیە.

سەبیحە شێخ سەید، خوشکی پورە حەلیمەیە، قسە بۆ 964 دەکات و دەڵێت، هەستێکی زۆر خۆش بوو کە خوشکەکەم دۆزییەوە، چوومە لای تا گەڕامەوە لە خۆشییان هەر گریاوم.

وەک پورە سەبیحە باسی دەکات، پێشتر ئەو خوشکەی نەبینیوە، دایکی بۆی باس کردووە کە ون بووە، چاوەڕێی ئەوەش نەبووە کە رۆژێک ئەو خوشکەی ببینێتەوە.

مستەفا سورچی، کە برازای پور حەلیمەیە، دەڵێت، هەم ئێمە و هەمیش پورەکەمان حەز دەکات سەردانی کوردستان بکاتەوە، بەڵام ئەو پورەم کە لە ئێران نیشتەجێیە، نە تەسکەری ئێرەی هەیە نە لە ئێران پاسەپۆرت و جنسیەی هەیە، بۆیە ناتوانێت سەردانمان بکات، داواکارین لە حکومەتی کوردستان هاوکارمان بێت بۆ ئەوەی دوای ئەو هەموو ساڵە پورەکەمان بتوانێت سەردانمان بکات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تیمێکی دوو کەسی دۆزینەوەی تەرم بۆ بەرگری شارستانی دەرب...

تیمێکی دوو کەسی دۆزینەوەی تەرم بۆ بەرگری شارستانی دەربەندیخان دامەزراوە