لە رێگای پردێ – هەولێر

بارهەڵگرێکی پڕ لە ئاسن وەرگەڕا و زیانی بە چەند ستونێکی کارەبا گەیاند

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەسەر رێگای پردێ – هەولێر بارهەڵگرێکی پڕ لە ئاسن وەرگەڕا و زیانی بەچەند ستونێکی کارەبا گەیاند.

پەیامنێری 964 کە بەسەر رووداوەکەدا کەوتبوو، رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بارهەڵگرێک کە لە پردێـوە بە ئاڕاستەی هەولێر رۆیشتووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بارهەڵگرەکە پاشماوەی ئاسنی بارکردبوو و دوای وەرگەڕانی، بە درێژایی 100 مەتر ئاسن بەسەر جادەکەدا بڵاوبووەتەوە، جگە لەوەش زیانی بە چەند ستونێکی کارەبا لەسەر رێگاکە گەیاندووە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری