لە پێشەنگای کتێب
بە جلی کوردییەوە سەردانیان بەکەن و 50% داشکاندن وەرگرن
+964
ژێوار خدر
لە پێشناگای کتێب جگە لە فرۆشتنی کتێب چەندین جێگەی دیکە دانراوە بۆ فرۆشتنی بابەتی دیکە و لە ناویاندا شوێنێک کە کوپ بە لۆگۆ و تابلۆ دەفرۆشێت هەیە کە داشکاندنی گەورەی کردوە بەڵام مەرجی هەیە.
نێردراوی 964 لە پێشەگا چووەتە لایان و پرسیاری لێکردووە داشکاندنەکە چەندە و چۆنە، ئارباک رزگار کە فرۆشیارێکە وتی، ئەو کەسانەی جلی کوردییان لەبەرە و سەردانیان دەکەن 50% داشکاندانیان بۆ دەکەن.
دەشڵێت، ئامانجیان لەو کارە ئەوەیە پەرە بە کلتور و جلوبەرگی کوردی بدەن و ئەمساڵیش خەڵکێکی زۆر و بەتایبەت گەنجان بە جلوبەرگی کوردییەوە سەردانی پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی