یەكەمجارە

شارەوانیی هەولێر دوو رۆژ كۆنفرانس دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکایەتى شارەوانیى هەولێر بە هەماهەنگى زانکۆى سەڵاحەدین، كۆنفرانسێكی دەستپێكردووە، كە دوو رۆژ دەخایەنێت و ئامانج تێیدا چۆنیەتیی پەرەپێدانی بەردەوامە بۆ شاری هەولێر.

كۆنفرانسەكە ئەمڕۆ دووشەممە 14.4.2025 یەكەم رۆژی بەڕێوەچوو، كە لە ژێرناونیشانى “لە پێناو پەرەپێدانى بەردەوام بۆ شارى هەولێر” رێكخراوە.

كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بە 964ی راگەیاند، كۆنفرانسەكە نۆ تەوەرى گرنگ بەخۆیەوە دەبینێت، ئەوانیش “پڕۆژەکانى رێگاوبان و رێکخستنەوەى هاتوچۆ، نەخش و زەخرەفەى کوردى، وزە نوێبووەکان و پیسبوونى هەوا، رووبەرى سەوزایی و مۆڵەت و رووپۆشى باڵەخانەکان، خۆڵ و خاشاک، کارگێڕى و کەمکردنەوەى رۆتین، رێکخستنەوەى تابلۆکان و لافاو، رووداو و رێگەگرتن لە ئاگرکەوتنەوە، سیستمى ئاوەڕۆ”،

وتیشی، لە لایەن پسپۆڕ و شارەزایانەوە گفتوگۆى زانستى لە بارەی ئەو تەوەرانەوە دەکرێت.

بڕیارە سبەی دووەم رۆژی كۆنفرانسەكە بەڕێوەبچێت و دواتر بگەنە هەندێك بڕیار و راسپاردە سەبارەت بە چۆنیەتیی پەرەپێدانی بەردەوام بۆ شاری هەولێر.

شارەوانیی هەولێر: پلانی بەرزكردنەوەی رێژەی سەوزایی خێ...

شارەوانیی هەولێر: پلانی بەرزكردنەوەی رێژەی سەوزایی خێراتر دەكرێت