خۆت کۆنترۆڵبکە
چەند هۆکارێک مەترسی تووشبوونت بە لەبیرچوونەوە و جەڵتەی مێشک و خەمۆکی زیاد دەکەن
جێگر مەحمود
چەند هۆکارێک مەترسی تووشبوونت بە لەبیرچوونەوە و جەڵتەی مێشک و خەمۆکی زیاد دەکەن.
توێژینەوەیەکی نوێ چەند هۆکارێکی شێوازی ژیانی دۆزیوەتەوە کە مەترسی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە (دیمێنشیا)، جەڵتەی مێشک، و خەمۆکی زیاد دەکەن CNN arabic باسی کردوە .
هەواڵە خۆشەکە؟ زۆربەی ئەم هۆکارانە لەژێر کۆنترۆڵی تۆدان! گرنگترینیان بریتین لە:
-پەستانی خوێنی بەرز
-جگەرەکێشان
-وەرزشنەکردن
-خەوی ناتەواو یان ناتەندروست
-بەرزی شەکر لە خوێندا (شەکرە)
-قەڵەوی
-خۆراکی ناتەندروست
-خواردنەوەی کحول
چی بکەیت؟
-گرنگترین هەنگاوەکان بۆ پاراستنی مێشکت:
-پەستانی خوێنت کۆنترۆڵ بکە.
-واز لە جگەرەکێشان بهێنە.
-بە ڕێکوپێکی وەرزش بکە.
-گرنگی بە خەوێکی باش بدە.
-خۆراکی تەندروست بخۆ و کێشت کۆنترۆڵ بکە.
-خواردنەوەی کحول کەم بکەرەوە یان وازی لێ بهێنە.
بە گۆڕانکاری لەم لایەنانەدا، دەتوانیت مەترسییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکەیتەوە، بۆ پلانی تایبەت بە خۆت، راوێژ بە پزیشک بکە.