خۆیان تۆمار دەکەن بۆ قەرەبوو

لیژنەیەک بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی تەرزەکوت لە چۆمان پێکهێنرا

964+

ژووری هەواڵ

بە مەبەستی خەمڵاندنی بڕی ئەو زیانانەی کە بەهۆی تەرزەبارینەکەی چەند رۆژی رابردوو بەر هاوڵاتییان کەوتووە، بەرگریی شارستانیی سۆران لیژنەیەکی لە قەزای چۆمان پێکهێنا.

ئەمڕۆ دووشەممە 14.4.2025، بەرگریی شارستانیی سۆران پێکهێنانی لیژنەیەکی لە قەزای چۆمان راگەیاند و دەڵێت، کار بۆ تۆمارکردن و هەڵسەنگاندن زیانەکانی زیانلێکەوتووانی تەرزەبارینەکەی چەند رۆژی رابردوو دەکات.

“داوا لە زیان پێگەیشتوان دەکەین کارتی نیشتمان و ساڵیانی ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلیشیان ئامادە بێت بۆ دیاریکردن و زانینی قەبارەی زیانەکان و تۆمارکردنیان”، بەرگریی شارستانیی سۆران وا دەڵێت.

دوا وادە بۆ تۆمارکردنی ناوی زیانلێکەوتووان، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 17.4.2025ـە.

تەرزەکەی سۆران نزیکەی دوو هەزار ئۆتۆمبێلی تەرزەکوت کر...

تەرزەکەی سۆران نزیکەی دوو هەزار ئۆتۆمبێلی تەرزەکوت کرد