چیرۆکى ئەنفال
“بە زیندوێتى لە عەرعەر کران وەژێر خۆڵەوە”
عەزیز عەبدوڵا- چەمچەماڵ
پورە مەهروبە و ئامینە محەمەد، بە جلوبەرگى رەشەوە لە مۆنۆمێنتى ئەنفالى چەمچەماڵ یادى ئەنفال دەکەنەوە، بەڵام وەکخۆیان دەڵێن، بۆ ئەوان هەموو رۆژێک ئەو ساتەیە کە کەسوکارەکەیان خستە پشتى عەرەبانەى مەکینەیەک و بەرەو عەرعەر بردیانن.
ئامینە محەمەد کە هاوسەر و دوو کچى و دوو برا و کوڕێکى ئەنفالکراون، بەچاوى پڕ فرمێسکەوە بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”خۆزگە لەتێک نانم هەبوایە بەس کەسوکار و خێزانەکەم ئەنفال نەکرابا”.
لەو کاتەدا پورە مەهروبە لەبەر خۆیەوە دەیوت، لە عەرعەر نەهاتەوە.
چیرۆکەکانى ئەنفال زۆرن، رەنگە لە دەرگاى هەر ماڵێکى ناحیەى شۆڕشى چەمچەماڵ بدەیت، چیرۆکێکى ئەنفال دەرگات لێ بکاتەوە، چونکە پشکى شێرى ئەو تاوانە بەر دانیشتوانى ئەو سنوورە کەوتووە.
عەرعەر، ئەو بیابانەى ژێرى خاکەکەى پڕە لەتەرم و ئێسکوپرووسکى کوردان.
بیابانێکە دەوێتە پارێزگاى ئەنبار، نزیکە لە وڵاتى ستودیە، تا بڵێى وشک و ناخۆشە، روبەرى سەدان کیلۆمەتر بیابانە، لەسەر دەستى رژێمى بەعس دەیان هەزار ژن و پیاو و منداڵى کورد، لەوێ بە بێتاوانى و بە زیندوێتى ژێرخاک خران.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح