دیمەنی یەکێک لە گوندەکان ... وێنە؛ کارەبای سلێمانی.
150 رۆژى پێده‌چێت
بۆ یەکەمجار كاره‌با ده‌گه‌یه‌ندرێته دوو گوندى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بۆ یەکەمجار پڕۆژه‌یه‌كی راكێشانى كاره‌باى نیشتمانى بۆ دوو گوند جێبه‌جێ ده‌كرێت و بودجه‌ى زیاتر له 335 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخان كراوه.
پڕۆژه‌كه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت.
كاره‌باى سلێمانى ده‌ڵێت ، پرۆژه‌كه بریتییه له گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گونده‌كانی گه‌ڕاو، گوڵم كه‌وه، به دوو قۆناغ كه كه‌وتوونه‌ته سنوورى ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر.
بودجه‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له 335 ملیۆن و 981 هه‌زار و 500 دینار و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌وین جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره له ماوه‌ی 150 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.