هێشتا كۆنتڕۆڵ نەكراوە
ئاگرێكی گەورە لە چۆمان هەڵگیرساوە
ئاكام غەفور
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە 964ی راگەیاند، ئاگرێكی گەورە لە كۆگایەكی كەلوپەلی ئەلیكترۆنی لە سەنتەری قەزای چۆمان هەڵگیرساوە و هێشتا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.
وتیشی، تەواوی تیمەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بەرەو شوێنی ئاگرەكە چوون، بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بكەن.
نوێكرایەوە 9:35
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە 964ی راگەیاند، هێشتا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە و تیمەكانیان بە ژمارەیەكی زۆر خەریكن.
رەوەند هاودیانی وتیشی، هێشتا نازانین زیانی گیانی هەیە یان نا، هەروەها هێشتا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەیان بۆ دەرنەكەوتووە.
نوێكرایەوە 9:57
ئاگرەكەی كۆگایەكی كەلوپەلی ئەلیكترۆنی لە چۆمان، چەند دوكانێكی دیكەشی گرتووەتەوە و هێشتا كۆنتڕۆڵ نەكراوە، زیانێكی زۆریشی بەو دوكانانە گەیاندووە.
964 بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی زیاتر لە بارەی ئاگرەكەی بازاڕی چۆمان
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا