کاروان حەمید حەلاق وادەڵێت
“کاری هونەری ئاسان نییە و ماڵی کوردان هونەرمەندانی تاراوگە کۆدەکاتەوە”
964+
محەمەد فاتیح
كاروان حەمید حەلاق، ساڵانێکە کوردستانی جێهێشتووە، بەڵام هێشتا بە تام و بۆنی کوردستانەوە کاری هونەری دەکات و لە دەیان ڤیستیڤاڵی جیهانی بە جلی كوردی و ئاڵای كوردستانەوە بەشداری كردووە.
لە دیمانەیەکی تایبەتدا بۆ 964 كاروان حەمید حەلاق ئاشكرای دەكات، لە ئێستادا لەگەڵ ئۆركێسترا هۆڵەندیەكان ئامادەكاری بۆ چەندین ڤێستیڤاڵ و كەرنەڤاڵ دەكەن، بەڵام سپۆنسەری کارە هونەرییەکانمان نییە و بەشێک لە هونەرمەندانیش بەم هۆیەوە وازیان هێناوە.
کاروان باسی لەوەشکرد، دوو ساڵە كارێكی هونەری بۆ شاری كەركوك ئامادەیە، بەڵام لەبەر نەبوونی سپۆنسەر راگیراوە و بڵاویبکاتەوە و كارێكی تریشی هەیە بۆ كورتە باڵاكانی كوردستان.