سلێمانی

تەقەی كردووە و خۆی رادەستی پۆلیس كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بە تۆمەتی تەقەكردنی هەڕەمەكی و لە ژێرفشاری هێزەكانی پۆلیسدا، تۆمەتبارێك خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستگیركرا .

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 12.4.2025 بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە سنووری بنكەی پۆلیسی سەیوان دەنگی تەقە بیسترا، هێزەكانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەكە كەوتن و دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان، لە ژێر فشاری مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی سەیوان، تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد .

ئاماژەیان بەوەش كرد، ئێستا تۆمەتبار (م، گ، ن لەدایكبووی 2001 ) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.

پۆلیسی سلێمانی بەدوای کەسوکاری ژنێکی بەتەمەندا دەگەڕێ...

پۆلیسی سلێمانی بەدوای کەسوکاری ژنێکی بەتەمەندا دەگەڕێت