ژینگەى هەولێر دێتە دەنگ

خەڵکەکە بێزار بوون؛ لە کارێزانی هەولێر دووکەڵی زبڵ دەچێتە نێو ماڵەکان

964+

ئەحمەد شەمزین

دانیشتووانی گەڕەکی کارێزان لە شاری هەولێر، بەدەست دووکەڵ و بۆنی ناخۆشی سووتاندنی زبڵ لە گۆڕەپانێکی نزیک ماڵەکانیانەوە دەناڵێنن و دەڵێن، تەنانەت لە کاتی نانخواردنیشدا دووکەڵ دەچێتە گەروویان، ژینگەی هەولێریش دەڵێت، تیم دەنێرن.

سەربەست ساڵح، دانیشتووی گەڕەکی کارێزان بە 964ـى وت،” شەو و رۆژ بێزارین بەدەست ئەم دۆخەوە، خێزانەکەم نەخۆشیی رەبۆی هەیە و نازانین چی بکەین لەم بۆنە ژەهراوییە، داواکارین لە حکومەت ئەو زبڵ و خاشاکە لەم گۆڕەپانە نەهێڵێت”.

مەجید سابیر، دانیشتوویەکی دیکە، وەک دەڵێت: زۆر سەیرە، لەگەڵ بانگی مەغریب ئاگر دەکرێتەوە و چاو چاو نابینێت، دەمانەوێت هەوایەک هەڵمژین دەچینە کۆڵان،  لە هاوینانیش کە دەچینە ژوورەوە موبەریدەکان ئەو دووکەڵ و بۆنە رادەکێشنە ژوورەوە و هەمووی دەکەن بە قوڕگماندا.

پەیامنێری 964 کێشەی دانیشتووانی گەڕەکەکەی گەیاندە بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەپارێزیی هەولێر، ئەندازیار ژیار جەلال بەڕێوەبەرى ژینگەپارێزیی هەولێر بە 964ی راگەیاند، راستەوخۆ تیم دەنێرن بۆ شوێنەکە و بەدواداچوون دەکەن بۆ پاککردنەوەی گۆڕەپانەکە و چارەسەرکردنی کێشەکە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە هەولێر ئاگرێکى گەورە کەوتەوە و دوکەڵ بەرز بووەوە

لە هەولێر ئاگرێکى گەورە کەوتەوە و دوکەڵ بەرز بووەوە