لە هەریر

وەستایەکی کارەبا لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا

+964

ئاکام غەفور-سۆران

لە سەنتەری قەزای هەریر، وەستایەکی کارەبا لە کاتی کارکردن کارەبا گرتی و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، خێزاندارە و تەمەنی 35 ساڵە، لە خانویەک سەرقاڵی کارکردن و بەستانی کارەبا بووە، لەو کاتە کارەبا گرتویەتی بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە، بە 964ـی وت، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانی فریاکەوتنی هەریر، کە بەهۆی کارەبا گیانی لە دەستداوە، هەرچەندە ویستمان ژیانی رزگار بکەین بەڵام نەمانتوانی هیچی بۆ بکەین، جگە لەوەی کارەبا گرتبووی، کەوتبوو زەبری زۆر بە جەستەی گەیشتبوو”.

وتیشی، ئەو کەسە خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە و دانیشتووی قەزای هەریرە، بە مەبەستی توێکاریش تەرمەکەی بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.

پێداچوونەوە: هاوبەش

کارەبا دوو کارمەندى کارەباى بجیلى گرت

کارەبا دوو کارمەندى کارەباى بجیلى گرت