بەرگری کتێبی پەڕاوی یادی رەشوان گەردی
نوێترین شیعرەكانی
رەشوان گەردی “پەڕاوی یاد” لە پێشانگەی هەولێر بڵاودەكاتەوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
“په‌ڕوای یاد” نوێترین كتێبی شیعریی شاعیر ره‌شوان گه‌ردییه، كە ئەمڕۆ لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر دێتە بڵاوكردەوە.
كتێبه‌كه له 133 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و 85 ده‌قی شیعری له‌خۆ ده‌گرێت، ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كان زیاتر له بواری سۆزداری و نیشتمانین، له‌لایه‌ن بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كتێبخانه‌كان ژماره سپاردنی 131ی پێدراوه .
رەشوان گەردی بە 964ی راگەیاند، ئەمە پوخترین و باشترین بەرهەمی شیعریی خۆیەتی و ئەمڕۆ بڵاویدەكاتەوە، هەرچەندە پێشتریش چەند بەرهەمێكی دیكەی چاپكردوون.
وتیشی، بێ‌دار عه‌لی پێداچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنی بۆ كتێبه‌كه كردووه، له‌لایه‌ن شاخه‌وان محەمەد سلێمان و هاوكار زاهیر زه‌نوێر دیزاینى ناوەڕۆکى بۆ كراوه، باوان رێبواریش دیزاینى به‌رگه‌كه‌ی بۆ دروست كردووه.
ئاماژەی بەوەش دا، ده‌زگای فام بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه كتێبه‌كه‌ی چاپكردووه، بۆ یه‌كه‌م جاریش له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب بڵاودەبێتەوە، دواتریش كتێبه‌كه له سه‌رجه‌م شاره‌كان بڵاوده‌بێته‌وه.
ره‌شوان گه‌ردی شاعیرێكی به‌ئه‌زموونه و چه‌ندین ساڵه شیعر ده‌نووسێت، به‌شداری چه‌ندین كۆڕی شیعری كردووه، هەروەها لە فێستیڤاڵ و بەرنامە تەلەڤزیۆنییەكان بەشداری و دەركەوتنی هەبووە، بەشێك لە شیعرەكانی بە دەنگ تۆمار كردووە و بڵاوی كردوونەتەوە.